کوردستان میدیا: جه‌یسۆن ڕه‌زاییان، ڕۆژنامه‌وانی ئێرانی _ ئه‌مریكایی له ڕێكه‌وتی ٣١ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٣ی هه‌تاوی له تاران ده‌سبه‌سه‌ر كرا.ناوبراو له ئه‌مریكا له‌دایك و گه‌وره بووه. جه‌یسۆن ڕه‌زاییان ئێستا ماوه‌ی ١٧ مانگه به تۆمه‌تی سیخوڕی كردن بۆ ئه‌مریكا له كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ده‌سبه‌سه‌ر كراوه.
پاش ڕێككه‌وتنی ناوكی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و كۆماری ئیسلامیی ئێران، پێده‌چوو كه ناوبراو له درێژه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتن و سازانه ئازاد بكرێت.
به‌ڵام له دوایین لێدوانی به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی ئێران، ناوبراو پاش ١٧ مانگ ده‌سبه‌سه‌ر بوون حوكمه‌كه‌ی پشتڕاست كراوه‌ته‌وه. حوكمی ده‌زگای قه‌زایی ئێران له‌مه‌ڕ ئه‌م به‌ندكراوه ناڕوون و نادیاره.
ئاسۆشه‌یتێدپرێس له ڕاپۆرتێكدا نووسیویه‌تی: تلفزیۆنی ده‌وڵه‌تیی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاندووه جه‌یسۆن ڕه‌زاییان، ڕۆژنامه‌وانی واشینگتۆن پۆست له ئه‌نجامی مه‌حكوومبوونی خۆی به تۆمه‌تی سیخوڕی، به حه‌بسێكی نادیار مه‌حكووم كراوه.
غوڵام‌حوسێن ئێژه‌یی، وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی ئێران هه‌واڵی مه‌حكووم كرانی جه‌یسۆن ڕه‌زاییانی ڕاگه‌یاند. ناوبراو وتی: به كورتی، ئه‌م مه‌حكووم كرانه زیندانه.
شاره‌زایان وای لێكده‌دنه‌وه كه ئه‌م حوكمه، حوكمێكی ته‌واو سیاسییه و جۆرێك بارمته‌گرتنی یاساییه و پێوه‌ندیی هه‌یه به سازانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران. به‌رپرسانی ئێرانی پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌ندكراوه ئێرانییه‌كانی سه‌ر به ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی له به‌ندیخانه‌كانی خۆی ئازاد بكات، ئه‌وده‌م ئێمه‌ش ده‌توانین به‌ندكراوه ئه‌مریكاییه‌كان ئازاد بكه‌ین.
به‌مشێوه‌یه ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و حوكمه‌ی كه بۆ جه‌یسۆن ڕه‌زاییان ده‌ركراوه، پێوه‌ندی به كاتی سازانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌وه هه‌یه له‌مه‌ڕ به‌ندكراوه‌كانیان و هه‌ر كات ئه‌م سازانه ڕوو بدات، جه‌یسۆن ڕه‌زاییان ئازاد ده‌كرێ.