کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بریاری دەرکردنی ٣ هەزار کرێکاری کۆچبەری دا

19:19 - 15 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پێکهینانی هەلی کار بۆ شارومەندانی خۆی، پێشگرتن بە چوونەدەرەوەی دراو و پێشگرتن لە بلاوبوونەوەی نەخۆشی گەڵیک،  بڕیاری داوە کە ٣ هەزار کڕێکاری بیانی بگەرێنێتەوە وڵاتی خۆیان.

ڕۆژی دووشەممە، ١٤ی گەلاوێژ، "محەممەد هەژار"، بەرپرسی ڕێکخراوی کاروباری کڕێکاری بیانی لە هەڕێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: "لە ئێستادا ٢٢هەزار کڕێکاری بیانی لە هەرێمی کوردستاندا لە پیشەی جۆراو جۆر کاردەکەن کە بەشێکی زۆریان لە وڵاتانی دراوسێ و  ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە هاتوون". 

ناوبراو، ڕایگەیاند حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەیهەوێت بە مەبەستی پێکهینانی هەلی کار بۆ شارومەندانی خۆی، پێشگرتن بە چوونەدەرەوەی دراو و پێشگرتن لە بلاوبوونەوەی نەخۆشی گەڵیک، ٣هەزار کڕیکاری بیانی بۆ وڵاتانی خۆیان بگەڕێنیتەوە، بەڵام نوێنەرایەتی و کونسولخانەکانی ئەو وڵاتانە لەم پرسەدا هاوکاری حکوومەتی هەرێم ناکەن.

 محەممەد هەژار، هەروەها ئەوەشی خستەروو کە بەشێک لە کڕێکارانی بیانی ئالوودە بە ویروسی ئەیدزHIV)) و هیپاتیت و نەخۆشیی دیکەن کە ئەمە مەترسی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دروست کردووە.

ئەم بڕیارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە حالێکدایە کە هەزاران کەس لە شارەکانی کوردستان و ئێران بە هۆی بێکاری ڕوویان لە هەڕیمی کورستان کردووە و بەدوای کاردا دەگەڕێن.