کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکرات بەشداری لە کۆنفڕانسی بەرەنگاربوونەوە دژی ماددە سڕکەرەکاندا کرد

17:02 - 20 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی دەزگای پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پرۆژەی بەرەنگاربوونەوە دژی ماددە سڕکەرەکاندا بەشداری کرد.

 ڕێکەوتی ٢٠ی خەرمانانی ١٣٩٨ی هەتاوی ،هەیئەتێکی دەزگای پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری کۆیە، بەشداریی له کۆنفڕانسی پرۆژەی بەرەنگاربوونەوەی مادده سڕکەرەکاندا کرد.

ئەو کۆنفڕانسە لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوە چوو.

 ئەو کۆنفڕانسە لە لایەن ئەنستیتۆی ڕێفۆرم بۆ گەشەپێدان و ڕێکخراوێکی نۆروێژی بەڕێوە چوو، هەروەها لەو کۆنفڕانسەدا دەیان کەسایەتیی زانستی و بەرپرسانی حکوومی و ناحکوومی لە کۆنفڕانسەکەدا بەشدار بوون.