کوردستان میدیا: بۆ ڕێزگرتن لە محەممەد مورادی زیندانیی سیاسیی کورد ، ڕێوەڕسمێک لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بە بۆنەی ئازادکرانی محەممەد یەعقووبی ناسراو بە (محەممەد مورادی) ڕێوڕەسمێک بە بەشداریی ئەندامانی رێبەرایەتی، کادر، پێشمەرگە و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ ڕێزگرتن لەو زیندانییە سیاسییە بەڕێوە چوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە چەند وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووانی ئەم ڕێوڕەسمە کرد.
مستەفا هیجری لە سەرەتای قسەکانیدا باسی خەبات و تێکوشانی حیزبی دێموکراتی کرد کە بە درێژایی خەباتەکەی بە هەزاران ڕۆڵەی گەلەکەی لە ڕێگای ئازادی نەتەوەکەیان شەهید بوونە و بە دەیان کەس لەو ڕێگایەدا لە زیندانەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێراندا لەژێر ئەشکەنجەدا شەهید بوونە.
سکرتێڕی گشتی حیزبی دێموکرات لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی: هەڵسوکەوتی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێراندا سەرەڕای هەموو بێحورمەتییەکانی بەرپرسانی زیندان بە شێوەیەک بووە کە حورمەتی بەرپرسانی زیندانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.
هەروەها هیجری لە دڕیژەی قسەکانیدا وتی: سەرەڕای ئەوەیکە ئازار و ئەشکەنجەی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا هیچ سنووڕێکی نییە بەڵام دایک و باوکانی ئەو زیندانییانە سەبر و تەحەموولێکی بێوێنەیان لە دووری و خەمی ڕوڵەکانیان هەیە کە جێگای شانازییە و ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕێز دادەنێین بۆ هەموو بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی.
دواتر پەخشانێک لەژێر ناوی کانیی ورە لە لایەن چەنگیز سیگارچیـەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەدا لە لایەن مستەفا هیجری سکرتیڕی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەوحی ڕێزلێنان پێشکەش بە محمەممەد مورادی زیندانی سیاسی کرا.
دواتر ڕۆستەم جەهانگیری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چەپکە گوڵی ڕێزلێنانی پێشکەش بە دایکی محەممەد مورادی کرد.
محەممەد یەعقووبی ناسراو بە محەممەد مورادی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو لە گوندی چەوتە ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی پەیوەست بە ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە.
ناوبراو لە جەولەیەکدا لە ناوچەی داڵاهۆ لە جۆزەردانی ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی لە لایەن چەند بەکرێگێراوێکی ڕێژیم بە دیل گیرا و لە دادگاییکردنێکی نمایشیی ڕێژیمدا بە ٢٠ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
ئەو زیندانییە سیاسییە پاش کێشانی ٢٠ ساڵ زیندانی زێدی خۆی بەجێهێشتووە و جارێکی دیکە ڕووی لە ناو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات کردووەتەوە.
ڤیدیۆ