کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکرات لە پرسە و سەرەخۆشیی دوکتور "پێشەوا تاڵەبانیـ"ـدا بەشداریی کرد

13:12 - 18 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی دوکتور "پێشەوا تاڵەبانیـ"ـدا  بەشداریی کرد.

شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی ''مستەفا هیجری''، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات، لە پرسەی خوالێخۆشبوو دوکتور ''پێشەوا تاڵەبانیـ''ـدا بەشدارییان کرد و پرسە و سەرەخۆشیی حیزبی دێموکراتیان پێشکەشی بنەماڵەی شێخ ''سەلاح شێخ شەرەف تاڵەبانی'' کرد.

دوکتور ''پێشەوا تاڵەبانی''، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکێک لە تێکۆشەرە دێرینەکانی بزووتنەوەی کورد لە باشووری کوردستان بوو.