کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

22:27 - 6 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە:

پەیامی هاوخەمی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران


ئاگادار کراین کە سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٦/٥/١٣٩٥ی هەتاوی بەرامبەر بە ٢٧/٠٧/٢٠١٦ی زایینی بە هۆی دوو تەقینەوە لە شاری قامیشلوو بەداخەوە بە دەیان کەس لە خوشک و براکانمان لە خەڵکی ئەو شارە شەهید و بریندار بوون.

ئێمە وێڕای مەحکووم کردنی ئەو هێرشە تیرۆریستییە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدانی ئەو رووداوە دەکەین و داوای شفایی بە پەلەمان هەیە بۆ بریندارانی ئەم رووداوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی

١٣٩٥/٥/٦ی هەتاوی
٢٠١٦/٧/٢٧ی زایینی