کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکرات و پارتی پێشڤەرۆ دیدارێکیان پێک هێنا

11:33 - 2 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی پارتی پێشڤەرۆیان لە شاری سلێمانی کرد.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ١ی خەرمانان، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی "محەممەد نەزیف قادری"، بەرپرسی دەزگای پەیوەندییە گشتییەکان و جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتی، سەردانی دەفتەری پەیوەندییەکانی پارتی پێشڤەرۆی کوردی سورییەیان لە شاری سلێمانی کرد.

هەیئەتی حیزبی دێموکرات لە لایەن شاندێکی ئەو پارتەوە بە سەرپەرەستیی مامۆستا "حەمید دەرویش"، سکرتێری گشتیی پارتی پێشڤەرۆ، پێشوازییان لێکرا.

لەو چاوپێکەوتنەدا باسێکی تێر و تەسەل سەبارەت بە دۆخی کورد لە هەر دوو بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا تاوتوێ کرا.

هەر دوو لایەن لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی پێشڤەرۆی کورد لە سووریە، جەختیان کردەوە.