کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسی یەکگرتنەوەی لەگەڵ هاوڕێیانی پێشوو تاوتوێ کرد

22:32 - 13 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی "هاوڕێیان پێشووی" کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ١٣ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی "مستەفا هیجری'' لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی "هاوڕێیان پێشووی" کرد و لە لایەن "مستەفا مەولوودی" سکرتێرتی گشتیی و ئەندامانی دەفتەری سیاسی و ڕێبەرییان پێشوازییان لێکرا.

لەم دیدارەدا، لەسەر کۆمەڵێک پرسی گرینگی سیاسی و ڕێکخراوەیی پێوەندیدار بە پرۆسەی یەکگرتنەوە و هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و گۆڕینی پێکهاتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاڵوگۆڕی نەزەر کرا.

لەم کۆبوونەوەدا لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕاوبۆچونی حیزبی لەسەر پرۆسەی یەکگرتنەوە و گرینگیی ئاڵوگۆڕ لە پێکهاتەی ئەم حیزبەدا خستە بەرنەزەر و وڵامی پرسیارەکانی هاوڕێیانی پێشووی دایەوە و لەسەر بەردەوام بوونی هاوکارییەکانیان پێداگری کردەوە.

پاشان "مستەفا مەولوودی" وێڕای سپاس لە کاری هەیئەتەکانی دیالۆگ بۆ یەککرتنەوە و پێخۆشحاڵ بوونیان لەم سەردانەی شاندی حیزبی دێموکرات، سپاسی مستەفا هیجری بۆ ڕوونکردنەوەکانی لەسەر پرسە پێوەندیدارەکان بە بەرنامەی کۆبوونەوەکە کرد و داوای بەردەوام بوونی هاوکارییەکانی لەگەڵ حیزبی دێموکرات کرد. 

دواتر لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات وێڕای سپاس لە هەیئەتی خانەخۆێ، لەسەر درێژەدان بە هاوکارییەکان و بەردەوامبوونی پرۆسەی دیالۆگ بە مەبەستی یەکگرتنەوە جەختی کردەوە.