کوردستان میدیا: ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌کدا ره‌وشی ئێستای سووریه‌ی بۆ کوردەکانی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان به ده‌ره‌تانێکی له‌بار زانی.
ده‌قی به‌یاننامه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد!
خوشک و برایانی ئازیز!
زیاتر له ١٦ مانگ به‌ربه‌ره‌کانێ، فیداکاری و له خۆبوردوویی خه‌ڵکی ناڕازی و ئازادیخوازی سووریه دژ به ده‌سه‌ڵاتی نادێمۆکراتيکی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ره‌ڕای کوشتاری بێبه‌زییانه‌ی هێزه‌کانی رێژیم له‌و خه‌ڵکه و پشتیوانی هێندێ رێژیمی دوور و نزیک، راسته‌وخۆ، یان ناراسته‌وخۆ له‌م ده‌سه‌ڵاته، پێی ناوه‌ته قۆناغێک که پایه‌کانی رێژیمی به‌عسی وه‌له‌رزین خستووه و هیوای به‌سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاره‌کی بۆ خه‌ڵکی سووریه زیاتر کردووه، دیاره ئه‌وه‌ش بۆ ئازادیخوازانی ناوچه‌که بۆه‌ته جێگای خۆشحاڵی و به‌رده‌وامی ره‌وتی راماڵینی دیکتاتۆره‌کان و تێکشکانی پیلانی دۆستانی دیکتاتۆری و دژ به خه‌ڵکی راپه‌ڕیو.
بارودۆخێکی ئه‌وتۆ له سووریه جیا له نیزیک بوونه‌وی گشتی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته له ئازادی و به ئامانج گه‌یشتن، ده‌ره‌تانێکی له‌باریشی بۆ خوشک و برا کورده‌کانمان له‌و وڵاته خولقاندووه بۆ ئه‌وه‌ی له شار و ناوچه‌کانی ئه‌م پارچه‌یه له کوردستان به بێبوونی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌وای ئازادی هه‌ڵمژن. ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ کورد له سووریه که هه‌تا ئێستا رێژیمی به‌عسی، کوردیان نه‌ک هه‌ر وه‌ک نه‌ته‌وه نه‌ناسیوه، به‌ڵکوو مافی هاووڵاتیشیان پێ نه‌به‌خشیوه، ده‌ره‌تانێکی گه‌لێک گرینگ و پڕبایه‌خه.
بۆیه حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی له هاتنه کایه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته که بۆ خوشک و براکورده‌کانمان له سووریه ره‌خساوه هیواداره که کورده‌کان له‌و ده‌رفه‌ته به ژیری و وشیارییه‌کی ته‌واو که‌ڵک وه‌رگرن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌کریزی و یه‌کده‌نگییان وه‌ک پێویستێکی حاشا هه‌ڵنه‌گر بۆ سه‌رکه‌وتن و گه‌یشتن به ئازادی سه‌یر بکه‌ن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا به جێیه هێزی به‌رهه‌ڵستکار و خه‌ڵکی سووریه که‌له پێناو پێکهێنانی ئه‌و ده‌رفه‌تانه به‌گشتی قوربانیان داوه و ره‌نجی زۆریان کێشاوه، هه‌ست به‌و زوڵم و سته‌مانه‌ش بکه‌ن که خوشک و برا کورده‌کانیان له وڵاته‌که‌یاندا له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوو بوون و رێگا نه‌ده‌ن پاش رووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌دیش رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له سووریه دیسانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و بێمافییانه به‌ره‌وڕوو بکرێنه‌وه.
به هیوای سووریه‌ی ئازاد بۆ هه‌موو پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کان
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
٤ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی
٢٥ی ژوولايی ٢٠١٢ی زایینی