کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبی دێموکرات کۆ بوونەوە

17:17 - 12 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: لە دیداری نێوان حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەر پرسی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستاندا گفتوگۆیان کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرەستیی بەهمەن حسێن و سەعد خالید لە دەستەی سەرۆکایەتی حیزبی زەحمەتکێشان، سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن هەیئەتێکی حیزبەوە بە سەرپەرەستیی مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزب پێشوازییان لێکرا.

سەرەتا بەهمەن حسیێن بە ناوی ڕێبەری حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی ١٦ پیرۆزبایی ئاراستەی هەیئەتی حیزب کرد و لە سەر درێژەدان بە دۆستایەتی لە مێژینەی نیوان دوو حیزب پێداگری کردەوە و پاشان باسێکی لەسەر وەزعییەتی سیاسی و دوایی پێشهاتەکانی سیاسی لە کوردستان و ناوچە و ئاستی نێونەتەوەیی کرد.

دواتر مستەفا هیجری وێڕای سپاس کردن لە هەیئەتی میوان بۆ پیرۆزبایی و سەردانەکەیان لە سەر بەردەوامی دۆستایەتی نێوان دوو حیزب پێی داگرتەوە و لە سەر پرسە گرینگەکان و دۆخی کورد لە چوارپارچەی کوردستان و دەرفەت و هەڕەشەکان و چەندین پرسی‌تر ئاخاوتنێکی بە پێزی پێشکەش کرد و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.

border=0
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبی دێموکرات کۆ بوونەوە


border=0
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبی دێموکرات کۆ بوونەوە