کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی شیوعیی کوردستانی عێراق پیرۆزبایی ٢٥ی گەلاوێژی کرد

17:21 - 26 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: حیزبی شیوعیی کوردستانی عێراق به بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان پیرۆزبایی کرد.

دەقی نامەکە بەم چەشنەیە:

سڵاو و ڕێز

بە بۆنەی ٧٤مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبە تێکۆشەرەکەتان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران؛ بە ناوی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەندامانمان پیرۆزبایی گەرمی ئەو یادەتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

بەڕێزان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەر لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە هەتا ئەمڕۆ لەپێناو هێنانەدی مافی گەلی کوردستان تێکۆشاوە و ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە کاروانی خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیدا لەم ڕێگایەشەوە قوربانیی زۆری پێشکەش کردووە.

هیوا خوازین ئەم یادەد ببێتە مایەی زیاتر یەكڕیزیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات لەپێناو بەدەستهێنانی ئاوات و ئامانجەکانی گەلەکەمان، جارێکی دیکە لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر پێوەندیی دۆستانەی دێرینی دۆستانەی هر دوولامان دەکەینەوە.

دووبارە پیرۆزباییمان قەبووڵ بفەرموون.

لەگەڵ ڕێزمان

مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعیی کوردستان ـ عێراق