کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خزمەتگوزارییەکان لە ئاستی تێچووی سەفەرەکاندا نین

12:25 - 31 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: خەڵک بەنیسبەت خزمەتگوزارییەکان لە سیستمی هاتوچۆ و گواستنەوەدا ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، یەکەکانی "ئوتووبووسڕانی" لە پێناو وەرگرتنی تێچوویەکی زۆر بۆ سەفەرەکان، خزمەتگوزاریی پێویست بۆ موسافرەکان دابین ناکەن و ئەمە ناڕەزایەتیی موسافرانی لێ کەوتووەتەوە.

یەکەکانی هاتوچۆ و گواستنەوەکانی "VIP"ی نێوان مەهاباد- تاران، ٧٣ هەزار تمەن لە پێناو هەر ژەمێک خواردن وەردەگرن کە خواردنەکانیش لە ئاست تێچووی ژەمەکاندا نییە.

ئەمە وادەکات کە خەڵک خۆیان لە سەفەرکردن بەو یەکەگەلەی هاتوچۆ ببوێرن و ڕێگاگەلێکی دیکە بۆ هاتوچۆ و سەفەرکردن هەڵبژێرن.