کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خوشکی سێ شەهیدی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

10:52 - 24 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: لە شاری ورمێ خوشکی سێ شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٣ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، حاجیە "حەبیبە حەقیقی" خوشکی سێ شەهیدی حیزبی دێموکرات سەر بە گوندی "گێسیان" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی وەرمی بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.

حاجیە حەبیبه، کچی شەهید "سەلیم حەقیقی"ـیە کە ناوبراویش پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە کە لە شەڕێکدا دژی داگیرکەرانی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

هاوکات حەبیبە خانم خوشکی ٣ شەهیدی حیزبی دێموکرات بە ناوەکانی "تاهیر حەقیقی، خەلیل حەقیقی و سادق حەقیقی"ـیه کە دوو برای قارەمانی ناوبراو لەگەڵ باوکیان شەهید بوونه.

برایەکی حەبیبە خانمیش ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە کە لە لایەن ڕێژیمی جەلادەوە دەسبەسەر و دواتر ئێعدام دەکرێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.