کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خولێکی لێکۆڵینەوەی زانستی لە لایەن دەزگای پەروەردە و لێکۆڵینەوەی حیزبی دێموکراتەوە کۆتایی پێ هات

11:57 - 23 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: پاش دوو مانگ، خولێکی پەرەوەردەیی و لێکۆڵینەوەی زانستی بۆ کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە لایەن دەزگای پەروەردەوە، کۆتایی پێ هات.

دەزگای پەروەردە و لێکۆڵینەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پاش زیاتر له‌ ٢ مانگ، لە بەڕێوەبردنی خولێکی تایبەت بە لێکۆڵینەوەی زانستی بۆ کادر و پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە كۆتایی به‌م خولە هێنا.

لەم خولەدا تەکووزی کرابووە سەر بردنەسەرەوەی تواناییی لێکۆڵینەوە و نووسینی ئاکادێمیک. بەشێک لە وانەکان کە لەم خولەدا گوترانەوە بریتی بوون: شێوەی بەکارهێنانی لۆژیک لە لێکۆڵینەوە، تایبەتمەندییەکان و جیاوازەکانی لێکۆڵینەوەی چەندایەتی و چۆنایەتی، تێئۆری و چۆنیەتی بەکارهێنانی زانستە کۆمەڵایەتییەکان، کۆکردنەوە و بەکارهێنانی زانیاریی دەستە یەک و دەستە دوو، بەکارهێنانی مێتودی زانستی لە لێکۆڵینەوەی جیاوازدا، پێوەندی نێوان تێئۆری و مێتود، مێتود و دیزاینی لێکۆڵینەوە، شرۆڤە و گەیشتن بە بەرئەنجامی زانستی و فۆرم و بەکارهێنانی زمانی ئاکادێمیک لە نووسیندا.

شایانی باسە، کە بایەخی تایبەت دراوە بە فێركاری بۆ لێکۆڵینەوەکردن بە شێوەیەکی عەمەڵی، هەر بۆیە گرینگی دراوە، بە پێوەندی نێوان علت و معلولی (Causal) متغیری (Variable) وابەستە و سەربەخۆ، قابلیت اعتماد (Reliability)، تیکراری (Replication)، اعتبار (Validity). هەروەها پرسی ئۆنتۆلۆژی (Ontology) و ئێپیستیمولۆژی (Epistemolgy) تاوتوێ کرا لەم خولەدا.

بێجگە لەم وانانە، کادر و پێشمەرگەکان بۆ ماوەی یەک مانگ بە بەردەوامی زانیارییان لەسەر شەش تەوەری جیاواز، کە بریتی بوون: ١. ئابووری و بازرگانی ٢. سیاسەت و حوکومڕانی٣. ئاسایش و پاراستن ٤. ژینگە و وزە ٥. پرسە کۆمەڵایەتییەکان و فەرهەنگ  ٦. پێوەندی نێونەتەوەیی، کۆ کردەوە و فێری چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەم زانیارییانە لە لێکۆڵینەوەی زانستی بوون.

ئەم خولە لە ڕێکەوتی ٥ی گەڵاڕێزانی ١٣٩٧ دەستی پێکرد و لە ڕێکەوتی ٢٠ی بەرانباری ١٣٩٧، بە بەڕێوەبردنی تاقیکاریی بۆ بەشداربووانی خولەکە کۆتایی پێ هات.