کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خوێندکارانی زانکۆی ئەمیرکەبیر کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد

11:19 - 1 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کەمبوونەوەی خزمەتگوزارییە خوێندکارییەکان و زۆربوونی پارەی خواردن لە زانکۆی پۆلی تکنیکی تاران بەڕێوەچوو.

ڕۆژی دووشەممە، ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٧ی هەتاوی، خوێندکارانی زانکۆی پیشەیی ئەمیرکەبیر، بە دانانی قاپی خواردنەکان لە شوێنی گشتیی زانکۆ و وتنەوەی دروشمی "پارە تکنیک"مان ناوێ دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی دەربڕین.

لەم ناڕەزایەتی دەربڕینەدا، زیاتر لە ٧٠٠ خوێندکار لە بەرانبەر بینای ناوەندیی زانکۆدا کۆبوونەوە  

بە وتەی یەکێک لە خوێندکارەکان، بەرپرسانی زانکۆ، ژەمی خواردنی پێنجشەممەیان بۆ خوێندکارانی خەوتنگە لابردووە و دەبێ بۆ ئەم ژەمە خواردنە ١١ هەزار تمەن پارە بدەن، لە حاڵێکدا کە پێشتر تەنیا ١٢٠٠ تمەن پارەیان دەدا.