کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خوێندکارانی کورد، بێکارترین خوێندکارانی ئێرانن

10:43 - 13 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: ڕێژەی خوێندکارانی کوردی بێکاری پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەنیسبەت خوێندکارانی پارێزگاکانی دیکەی ئێرانەوە، زۆر بەرزترە و ڕێژیم لەمبارەشەوە کوردانی پەراوێز خستووە.

بەپێی ئامارێک کە لە ماڵپەڕەکانی خودی ڕێژیمەوە بڵاو کراوەتەوە، دەرچووانی زانکۆی پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە بێکارترین دەرچووانی زانکۆکانی ئێرانن.

لەم ئامارەدا هاتووە کە پارێزگای کرماشان زۆرترین خوێندکاری بێکاری دەرچووی زانکۆی هەیە و دوای کرماشان، پارێزگای سنە لەم ڕیزبەندەدایە.

ئەمانە لە حاڵێکدایە کە پارێزگا فارسنشینەکان، لە کۆتایی ئەم ئامارەدا هاتوون و زۆرتر لە پارێزگا پەراوێزخراوەکان بۆ ئەوان هەلی کار ڕەخساوە.

خوێندکارانی کورد دوای دەرچوون لە زانکۆ، بەهۆی نەبوونی هەلی کار و دۆخی خراپی ئابووری، یان بۆ کرێکاری ڕوو لە شارەکانی دیکەی ئێران دەکەن، یان لە سنوورەکاندا سەرقاڵی کۆڵبەری دەبن.