کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵاتی باشترین فیلمی فێستڤاڵی نێونەتەوەیی هەولێر بە دەرهێنەرێکی کورد بەخشرا

18:25 - 18 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: فیلمی دوایین زستان (زمستان آخر) لە دەرهێنانی سینەماکارێکی کوردی خەڵکی سـنە، لە فێستڤاڵی نێونەتەوەیی هەولێر، توانیی خەڵاتی باشترین فیلم بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، فیلمی دوایین زستان لە دەرهێنانی سالم سەلەواتی دەرهێنەری کوردی خەڵکی سنـە لە فێستڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی هەولێر کە کۆتایییەکانی جۆزەردانی ئەمساڵ لەو شارە ، توانیی باشترین خەڵاتی فیلمی ئەوفێستڤاڵە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

فیلمی دوایین زستان جیا لە خەڵاتی ئەم فێستڤاڵە نێونەتەویییەی هەولێر، لە چەندین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی دیکەش لە بەغدا، دهۆک، ئەرمەنستان و ... توانیویەتی براوەی باشترین خەڵات بێت.

فیلمی دوایین زستان لە داویین پێشاندانی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆ خولی چل و چوارەمین فێستڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی گۆئا لە وڵاتی هێندوستان بەشداری دەکات.

کاتی فیلمی دوایین زستان ٧٥ خوڵەکە و بە سیستەمی ئێچ دی HD لەلایەن شیرکەتی ستاک فیلمەوە تۆمار کراوە.

ئەو فیلمە بەسەرهات و لێک جیابوونەوەی ژن و پیاوێک بە ناوەکانی \'\'آقا و خانم\'\' بۆ بینەر شی دەکاتەوە کە تەنیا ئەو دوو کەسە لە گوندێکی پەرواێزخراو رزگاریان بووە ئەو گوندە بەهۆی ئاوی زۆرەوە وردە وردە چۆتە ژێر ئاو و لە ناو چووە.

سالم سەلەواتی لە شاری سنـە لە دایک بووە لەبوارەکانی فتۆگڕافی و دەرهێنەری کاری کردووە.

سالم سەلەواتی سینەماکاری کورد هەتا ئێستا کاری دەرهێنانی ٣٠ فیلمی کورت و ٥ فیلمی درێژی کردووە و هەروەها یازدە فیلمی کورت و دوو فیلمی نیوە درێژی بەرهەم هێناوە.