کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵاتی فستیڤاڵی فیلمی دێکومێنتاریی لە وڵاتی ئاڵمان، درا بە دەرهێنەرێکی ئیلامی

12:45 - 27 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: دەرهێنەر و دێکومێنتارسازی ئیلامی، خەڵاتی فستیڤاڵی باشترین دێکومێنتاری ئاڵمانی وەرگرت.

فەتحوڵڵا ئەمیری، دەرهێنەر و ئامادەکاری دێکومێنتاری "محیطبان و پلنگ" بە بەشداریی لە دوازدەهەمین فستیڤاڵی "گرین سکرینـ"ـی ئاڵمان، تاوانی خەڵاتی باشترین دێکومێنتاری ئەو فستیڤاڵەی وەرگرت.

دوزادەهەمین فستیڤاڵی گرین سکرین، وەکوو گەورەترین فستیڤاڵی ساڵانەی ژیانی ئاژەڵانی دەستەمۆنەکراوی ئورووپا بە ئەژمار دێت، کە لەو فستیڤاڵە ٢٠ هەزار کەس لە ژینگەپارێزان و دەرهێنەر و ئامادەکاران، بەشداریان کردووە و هەروەها لە نێوان بەرهەمەکانی دەرهێنەرانی ١٩ وڵاتی جیهان، دەرهێنەری ئیلامی خەڵاتی باشترین دێکومێنتاری وەرگرتووە.

دێکومێنتاری فەتحوڵڵا ئەمیری دەرهێنەری کورد، سەرەڕای بردنەوەی ئەو خەڵاتە، دەنگدانەوەیەکی زۆری لە ڕۆژنامەکانی ئاڵمان بووە و چەندین بابەت لەسەر نووسراوە.

دوازدەهەمین فستیڤاڵی گرین سکرین لە باکووری ئاڵمان، لە ڕێکەوتی ١٢ هەتا ١٦ سێپتامبر بەڕێوە چووە.