کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان بە چالاکیی تەبلیغییەوە پێشوازیان لە مانگی سەرماوەز کرد

11:00 - 4 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە مانگی سەرماوەزدا، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات، لە شار و گوندەکانی کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و پەیمانی وەفاداریان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە.

قارەمانانی دێموکرات، لە شاری بۆکان لە گوندەکانی "ئاڵبڵاغ و ئینگیجه" تراکت و پۆستێری تایبەت بە ڕێبەرانی شەهیدیان بڵاو کردووەتەوە.

هاوکات ڕۆڵەکانی دێموکرات لە دەوروبەری شاری بۆکان، لە مزگەوتی گوندی "کولتەپە"، تراکت و پۆستێریان بڵاو کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو چالاکییانەدا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە زنکۆی عیلمی کاربوردیی شاری بۆکان و دەرگای چوونەژوورەوەی ئەو زانکۆیە ئاڵای کوردستانیان هەڵ کردووە و دروشمیان نووسیوە.