کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان پشتیوانی لە پێشمەرگە دەکات

10:44 - 12 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە شێوەی جۆراجۆر چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە شاری شنۆ و پیرانشار بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی پشتیوانی لە خەباتی ڕەوای حیزبی دێموکرات دەکەن.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری شنۆ و پیرانشار بە نووسینی دروشمی وەک "بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" پاڵپشتیی خۆیان له پێشمەرگه و حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە.

هاوکات ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شارەدێی پەسوێ، وێنەی ڕێبەرانی شەهیدیان بڵاو کردووەتەوە  و ئاڵای کوردستانیشیان هەڵکردووە.