کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی ئێران لە ترسی بێئاوی بە تانکردا ئاو پاشەکەوت دەکەن

13:11 - 31 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: لە پارێزگای ئیسفەهان، بە هۆی کەمئاوی، خەڵک بە کڕینی تانکر دەستیان داوەتە پاشەکەوتکردنی ئاو و ناستانداردبوونی تانکرەکان، گیانی خەڵکی لەگەل مەترسی بەرەوڕوو کردووە.

دوابەدوای کەمئاوی و قەیرانی وشکەساڵی لە ناوچەکانی ناوەندی ئێران، خەڵک بۆ بەدەستهێنانی ئاوی پێویستی خۆیان، دەستیان کردووە بە پاشەکەوتکردنی ئاو لە تانکردا و خۆسەرانە ماددەی کۆلێر لەگەڵ ئاو تێکەڵ دەکەن.

خەڵکی ئەو پارێزگایە لە ترسی نەبوونی ئاو، ڕوویان لە کڕینی تانکر و دامەزراندنی دینامی ئاو بۆ پاشەکەوتکردن ئاو کردووە.

 جیگەی ئاماژەیە، ئەو تانکرانەی کە ساز دەکرێن ناستانداردن و دوای ماوەیەکی کەم، تانکرەکان  کارگ و باکتری دەگرن و تەندروستیی خەڵک لەگەڵ مەترسی ڕووبەڕوو بووە.

خەڵکی ئیسفەهان بۆ چارەسەرکردنی کارگ و باکترییەکان لە نێو تانکرەکان، خۆسەرانە کۆلێر لەگەڵ ئاو تێکەڵ دەکەن و لەسەر ڕێژەی تێکەڵکردنی کۆلێر لەگەڵ ئاو زانیارییان نییە و سڵامەتی خەڵک لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو بووە.

کەمئاوی لە شاری ئیسفەهان لە ئاستی قەیرانیدایە و هەتا ئیستە چەندین جار خەڵکی ئەو پارێزگایە دەستیان داوە بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییانە و ڕێژیمیش لە چارەسەرکردنی قەیرانی ئاو لەو پارێزگایە و بەگشتی لە ئێراندا بەکردەیی هیچ کارێکی نەکردووە.