کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی دوو شەهیدی سوورخەڵات ماڵاوایی لە ژیان کرد

10:05 - 6 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: لە شاری پیرانشار دایکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٥ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتاوی، دایکە "خەیاڵ سەعیدزادە" دایکی دوو شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شاری پیرانشار، کۆچی دوایی کرد.

دایە خەیاڵ دایکی شەهیدان "محەممەد و ڕەسووڵ درخشانی"ـیە و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکانی دەکرد.

تەرمی دایە خەیاڵ لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

شەهید "ڕسووڵ درخشانی" ساڵی ١٣٤٩ی هەتاوی، لە گوندی "قەڵاتی نەڵێن" لەدایک بوو. ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ١٣٦٨ی هەتاوی، لە شوێنێک بە ناوی "گردەشینان" لە ئەنجامی شەڕ دژی داگیرکەرانی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

گڵکۆی ناوبراو لە "قەڵاتی نەڵێن"ـە.

شەهید "محەممەد درەخشانی" لە گوندی "قەڵاتی نەڵێن" لەدایک بووە. ڕێکەوتی ١٣ی گەلاوێژی ١٣٦٤ی هەتاوی لە ئەنجامی دەرگیری دژی دوژمنانی کوردستان لە شوێنێک بە ناوی "باوەلە" شەهید کرا و گڵکۆکەی لە "بەدراوێ"ـیە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری دایە خەیاڵ دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.