کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێک کۆچی دوایی کرد

11:52 - 4 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٤ی پووشپەڕ دایە "ئامینە یووسفی مەرقەڕنییە" دایکی شەهید "محەممەد سدقی" خەڵکی گوندی "ئایچی" کۆچی دوایی کرد.

شەهید "محەممەد سدقی" خەڵکی ئایچی بوو و ساڵەکانی ۷٠ تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

دایە ئامینەساڵی ١٣٢٤ لە دایکبووە و لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەهید محەممەد یەكێک لەو ١٠ شەهیدەی شاخی پەڕەژاڵە كە ٢١ پووشپەڕی ساڵی ٦٩ بەدەستی "عەبوو سێزدە" شەهید كران.

شەهید محەممەد کوڕی گەورەی بنەماڵەی ئاغا مەحموودی ئایچی بوو. ساڵی ٦٧ی هەتاوی هاتە ڕیزی شۆڕش که دوایی دوو ساڵ  له ٢١ی پووشپەڕدا  لەگەڵ پۆڵێک لە هاورێیانی بە دەستی جاشێک بە ناوی عەبوو سیزده لە شاخی پەرەژاڵ شەهید کران.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.