کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

11:36 - 17 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە شاری نەغەدە، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی گەلاوێژ، دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات، بە ناوی "فەرەنگیز ئەمجەدی"، خەڵکی شاری نەغەدە، دڵە گەورەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.

کوڕێکی دایە "فەرەنگیز" بە ناوی "سلێمان کاردار"، کە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو، ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە دەرگیرییەکدا لەگەڵ هێزە دژیگەلییەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران لە گوندی "گەرگوول"، سەر بە شاری نەغەدە، تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستان بوو.

سێ مامی شەهید "سلێمان" بە ناوەکانی "عەلی، محەممەد و کەریم کاردار" و هەروەها دوو ئامۆزای بە ناوەکانی "خەبات کاردار و قادر کەریمی" و باپیری ناوبراو بە ناوی "جەسیم کاردار"، ناسراو بە "جەسیم شکاک"، شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانن.

تەرمی دایە "فەرەنگیز"، لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.