کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی سوورخەڵات بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت

10:32 - 27 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: دایكی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەهاباد بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی، دایە "خاتوون ئەلفیدە" دایکی شەهید "ناسر خزری"، شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

دایە خاتوون ژنێکی ڕووخۆش و جێگای باوەڕی خەڵکی ناوچەکە بوو و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەی دەکرد.

تەرمی ناوبرا لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکە بە خاک ئەسپێردرا.

شەهید "ناسر خزری"، ساڵی ١٣٤١ی هەتاوی لە گوندی مڕانە لەدایکبوو. شەهید ناسر ڕێکەوتی ٢ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی، لە شەڕێکدا دژی داگیرکەرانی کوردستان، لە شوێنێک بە ناوی "ساردە کوێستان" تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.