کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی سوورخەڵات لە بانه کۆچی دوایی کرد

17:37 - 26 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: دایە حاجیه "شەمسی ئەحمەدی" دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێکەوتی ۲٥ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، دایە "حاجیە شەمسی ئەحمەدی" کچی حاجی "ڕەشید بلەکێ" وخێزانی حاجی "ئەنوەربەگی ئەحمەدی" و دایکی شەهید "موزەفەر ئەحمەدی" کۆچی دوایی کرد.

شەهید "موزەفەر ئەحمەدی" خەڵکی گوندی "کەندەسوورە"ی بانە وئەندامی یەکیەتیی لاوانی حیزبی دێموکرات بوو کە ڕێکەوتی ٨ی ڕەزبەری ۱۳٦۱ی هەتاوی، لە لایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئیرانەوە ئێعدام کرا.
تەرمی دایە شەمسی لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپیردرا.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لەبنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بەشەریکی خەمیان دەزانێت.