کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی سوورخەڵات کۆچی دوایی کرد

11:49 - 2 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردوستانی ئێران، بە هوێ نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد .

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۳۱ی بانەمەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی، دایە "خاوەر ئەرشەدی" دایکی شەهید "یەدوڵڵا شیرین سوخەن" لە تەمەنی ٦۳ ساڵیدا لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

تەرمی دایە خاوەر هەر لەو ڕۆژەدا لە گوندی "خاکڕۆزی"، لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

شەهید "یەدوڵڵا شیرین سوخەن" ساڵی ۱۳٥۲ی هەتاوی لە گوندی خاکڕۆزی سەر بە شاری سنە لەدایکبوو، ناوبراو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو، کە ڕێکەوتی ١٧ی سەرماوەزی ۱۳۷٦ی هەتاوی لە دەروازەی شاری کۆیە تێرۆر کرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.