کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی سوورخەڵات کۆچی دوایی کرد

11:46 - 16 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: دایە "مەلیحە سوڵتانی"، دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٣ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی، دایە "مەلێحە سوڵتانی" دایکی شەهید "تاهیر عەزیزی" لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا بە هۆی جەڵتەی دڵ کوچی دوایی کرد.

دایە مەلیحە ژنێکی نیشتمانپەروەر و جێگەی متمانەی خەڵک بوو، تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکدا بە خاک ئەسپێردرا.

شەهید "تاهیر عەزیزی"، پێشمەرگەیەکی ئازا و دلێر بوو و هەمیشە لە بەرەکانی شەڕدا دژ به داگیرکەرانی کوردستان قارەمانییەتی دەنواند.

شەهید تاهیر لە شەڕی بەناوبانگی چیای "حاجی عەوڵڵا" لە ناوچەی دۆڵی دەشتەبێڵی شنۆ، لە ساڵی ١٣٦٨ی هەتاویدا، بە سەختی بریندار بوو و  دواجار ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی، لە کەمپی جێژنیکان لە لایەن تێرۆریستەکانی ڕێژیمی کۆماری ئێسلامیی ئێرانەوە، لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکی دیکە شەهید کرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.