کوردستان میدیا: دایە ڕەعنا محەممەد ئەمینی دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، لە شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، دایە ڕەعنا محەممەد ئەمینی دایکی شەهید ئەحمەد کەریمنیا ناسراو بە ئەحمەد تەمۆغەیی ماڵئاویی لە ژیان کرد.
دایە ڕەعنا ڕێکەوتی ١ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٠٥ی هەتاوی لەدایک بووە و ناوبراو کەسێکی نیشتمانپەروەر و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو.
تەرمی دایە ڕەعنا لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا لەگۆڕستانی گشتیی گوندی ئایچیی سەر بە شاری سەقز بەخاک سپێردرا.
شەهید ئەحمەد کەریمنیا ناسراو بە ئەحمەد تەمۆغەیی ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لە گوندی تەمۆغەی سەقز لەدایک بووە و ناوبراو فەرماندەلکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو، کە لە ڕێکەوتی ١ی خاکەلێوەی ١٣٦٤ی هەتاوی، لە نەرمەڵاس لە شەڕێکی نەخوازراودا شەهیدبوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.