کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:45 - 9 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: دایە "ئامینە عەلیزادە"، دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٣١ی پووشپەڕ، دایە "ئامینە عەلیزادە" ناسراو بە "پوورە ئامین"، دایکی شەهید "سەلاح ڕەحمانی"، لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەهید "سەلاح ڕەحمانی" لە شاری مەهاباد لەدایک بووە. دوای پەیوەستبوونی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕێکەوتی ٩ی بانەمەڕی ٦٤ی هەتاوی، لە شوێنێک بە ناوی "باغڵوجه"، لە دەرگیرییەکدا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.