کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

19:03 - 6 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سنه بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دایە "زەریفە یاری"، دایکی شەهید "خالید شاهمۆرادی" خەڵکی گوندی "کەژیکەران"، سەر بە ناوچەی "حوسێن ئاوا"ی سنە بە هۆی پیری کۆچی دوایی کرد.

تەرمی دایە زەریفه لەنێو ئاپۆرای خەڵكی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

شەهید خالید لە شەڕێکدا دژی داگیرکەرانی کوردستان لە گوندی "باوەرێز" لەگەڵ دوو پێشمەرگەی دیکەدا لە لایەن جەلادەکانی ڕێژیمەوە گەمارۆ دران و بە برینداری کەوتنە دەست هێزەکانی ڕێژیمەوە، دوای ئەوەیکە لە زیندانەکانی ڕێژیم دابوون بەرپرسانی ڕێژیم داوای هاوکاریان لێ کردبوون، بەڵام دوو قارەمانی دێموکرات تەسلیمی ویستی دوژمن نەبوون و لە ئاکامدا ئێعدام کران و تێكەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم وکەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.