کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

13:07 - 27 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: دایكی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دایە حاجییە "شەوکەت شێخیان" دایکی شەهید "ڕەحمان ئیبراهیمی" خەڵکی شاری بۆکان،  ڕۆژی شەممە ٢٦ی گەلاوێژ بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.

دایە شەوکەت ئەو دایکە بوو کە هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد و هەردەم خزمەتی بە پێشمەرگەکان دەکرد.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

شەهید "ڕەحمان ئیبراهیمی" ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی لە گوندی "تازەقەڵا" لەدایکبوو. لەو شەڕ و دەرگیرییانەدا کە لە لایەن ڕێژیمەوە بە سەر کوردستاندا سەپابوو، شەهید ڕەحمان پەیوەست بە ڕیزەکانی پێشمەرگەوە بوو.

دوای تێکۆشان لە ڕیزەکانی پێشمەرگایەتیدا، سەرنجام شەهید ڕەحمان ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەری ساڵی ٦١ی هەتاوی لە شوێنێک بە ناوی "بوغدەداغی" لە ڕووداوێکدا تێکەڵ به کاروانی شەهیدان بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.