کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

18:54 - 3 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: دایكی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سنە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دایە "جەهان کازمی'' دایکی شەهیدێکی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" کۆچی دوایی کرد.

دایە جەهان، دایکی شەهید "ئیبراهیم سادقی" یەکێک لە شەهیدانی حیزبی دێموکرات بوو و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد.

تەرمی دایە جەهان لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.