کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:57 - 11 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: "عەنتیقە کشاوەرز" دایکی هاوڕێ دارا ناتق پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی نەخۆشی بۆ هەمیشە دڵی لێدان کەوت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ١١ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، دایە حاجیە "عەنتیقە کشاوەرز" کچی مەحموود، خەڵکی گوندی "تەندرووکی ئەنزەل" سەر بە شاری ورمێ لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە کۆچی دوایی کرد.

دایە حاجیە "عەنتیقه" دایکی هاوڕێ "دارا ناتق" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە کە بەردەوام هاندەر و پاڵپشتی پێشمەرگەکانی کوردستان بووە و بە خەمخۆرێکی کوردستان ناسرابوو.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا لە گۆڕستانی میرئاوای شاری ورمێ بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو و بەتایبەت کاک دارا ناتق دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.