کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوای هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوا، شارەکانی ڕۆژهەڵات میلیتاریزە کران

10:58 - 19 رەزبەر 2719

کوردستانی میدیا: لە شاری سەردەشت، هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە ترسی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی خەڵکی ئەم شارە بۆ پشتگیری لە کوردەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا و مەحکوومکردنی هێرشەکانی تورکیە، لە ئامادەباشیدان.   

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی ڕەزبەر، هێزەکانی سپای پاسداران و ئینتزامی و هەروەها ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران له شاری سەردەشت، لە ئامادەباشیی تەواودابوون و چاوەدێریی خەڵکیان دەکرد.

 لە شاری سەردەشت، ئەگەری ئەوە هەبوو کە لە لایەن خەڵکی ئەم شارەوە خۆپێشاندانێک لە دژی هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر خاکی کوردستانی ڕۆژئاوا بەڕێوەبچێت، بەم هۆیەوە هێزە ئیتلاعاتییەکان لەنێو شار و پارکی ئەم شارەدا لە حاڵی گەشتلێدان بوونە، تا لە بەڕێوەچوونی ئەم خۆپێشاندانە ڕیگری بکەن.