کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو کچی کورد تەندیسی زێڕیان وەرگرت

12:07 - 12 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: دوو کچی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە دوو بواری وەرزش و زانستدا، توانییان تەندیسی زێڕ بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.

کچە وەرزشوانێکی کورد بە ناوی "فەرانەک ئەمینی"، لە بەشی وەرزشی شاخەوانیدا، توانی میداڵی زێڕ بەدەست بێنێت.

ئەو کچە وەرزشوانە، توانیویەتی بە سەر بەرزترین کێوەکانی ٣١ پارێزگای ئێراندا سەر بکەوێت.

"فەرانەک ئەمینی" خەڵکی شاری مەریوانه و لە وەرزشی شاخەوانیدا چالاکی دەکات.

هاوکات لە پارێزگای ئیلام، قوتابییەک بە ناوی "زەهرا نووری"، لە چوارەمین ئۆلەمپیادی "سلوول‌های بونیادی و پزیشكیی بازشناختی"، توانی خەڵاتی زێڕ بە دەست بهێنێت.

لاوانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە بوارە جیاوازەکاندا بەردەوام سەرکەوتن تۆمار دەکەن.