کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو گەورەکۆمپانیای چینی مامەڵەکانیان لەگەڵ ئێران ڕادەگرن

10:37 - 3 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: کۆمپانیاکانی CNPC و سینۆپیکی چینی بڕیاریان داوە چیدیکە نەوت لە ئێران نەکڕن.

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە هەواڵێکدا ئاشکرای کردووە کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی چین (CNPC) و کۆمپانیای دەوڵەتی سینۆپیک بڕیاریان داوە بەهۆی تەحریمەکانی ئامریکا و ترس لە گەمارۆکانی واشەنگتۆن لە مانگی نۆوامبرەوە کۆتایی بە مامەڵەکردنی نەوت لەگەڵ ئێران بهێنن.

بڕیار وایە ئامریکا ڕێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەر تەحریمە نەوتییەکانی خۆی دژ بە کۆماری ئیسلامی دەست پێ‌بکات کە ئامانجەکەی گەیاندنی ئاستی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بە سفرە.

چین گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێرانە و بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ئیدارەی زانیارییەکانی وزەی ئامریکا کە ١ی خەزەڵوەر بڵاو کرایەوە، ڕێژەی هاوردەکردنی نەوتی ئێران لەلایەن چینەوە بەشێوەی نێونجی لە ٦٤٤ هەزار بەرمیلەوە بۆ ٤٤١ هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا کەمی کردووە.