کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو ئەندامی سپای تێرۆریستی پاسداران کوژران

13:32 - 29 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: لە پارێزگای خوراسان، دوو کادری ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، دوو کادری سپای پاسداران لە شاری "دەرەگەز" سەر بە پارێزگای خوراسان، بە هۆکاری نادیار کوژراون.

"دەرەگەز" شارێکی سنوورییە و ئەو دوو ئەندامەی ڕێکخراوی سپا لەو شارەدا کوژراون.

بەرپرسانی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران لەبارەی کوژرانی ئەو دوو ئەندامەی خۆیان، هیچ زانیارییەکی وردیان بڵاو نەکردووەتەوە.

لە شارە سنوورییەکانی ئێران کە شەڕ و دەرگیری ڕوو دەدات و هێزەکانی ڕێژیمی دەکوژرێن، ڕێژیم وردەکارییەکانی بڵاو ناکاتەوە.