کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوکتور شەرەفکەندی، شکۆیەک لە باوەڕ و پێناسەیەک بۆ خەبات

18:40 - 21 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵڕۆژی تێرۆری دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانیەوە، لە شارەکانی کوردستان و ئێراندا، لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی ٢٠ لەسەر ٢١ی خەرمانان، ڕۆڵە تێکۆشەر و چاونەترسەکانی دێموکرات لە شاری مەهاباد، یادی ڕێبەری گەورەی نەتەوەی کورد، شەهید دوکتور "سادق شەرەفکەندیـ"ـیان بەرز ڕاگرت و بەم بۆنەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی مەهاباد کە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: "ئازادەگان، فەرهەنگیان، کووچەی بورجی توتونچی، باشگای وەرزشی، شیرکەتی بورهان بێتۆن، ئیتحادیەی ساردخانەی موکریان و هەروەها لە گوندەکانی تاڵاو، تەنگ باڵەکە، قوڵ قوڵە و دارەلەک".

هاوکات، ڕۆڵە بەجەرگەکانی دێموکرات لە شاری ''میاندواو''، بە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغی لە شوێنەکانی وەک: "ئاموزشگای ڕانەندەگیی پایەی ٢ی کەوسەر، شاری باروق" و هەروەها لە گوندەکانی: ''قشلاق، زەینەڵ کەندی و نەسیرکەندی''، یادی شەهیدانی بێرلینیان بەرز ڕاگرت.

هەر بەم بۆنەوە، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانان، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سنە، لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێکردەوە و تێرۆری دوکتور سادق شەرەفکەندییان لە لایەن ڕێژیمی تێرۆریستپەروەری ئێرانەوە محکووم کرد.

هەروەها، ئەندامانی تێکۆشەر و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە شاری سنە، لە دەوروبەری شاخی ئاویەر، بە نووسینی دروشمی: ''دوکتور شەرەفکەندی، شکۆیەک لە باوەڕ و پێناسەیەک بۆ خەبات''، ''شەرەفکەندی خەرمانێک لە ڕاستگۆیی و ئەمەگناسی'' و ''نەفرەت لە تێرۆریزمی دەوڵەتیی کۆماری پەت و سێدارە''، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

هاوکات، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە باکووری ئێران، یادی ٢٦ی خەرمانانیان بەرز ڕاگرت.