کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکرات، پیرۆزبایی لە "میرحازم تەحسین بەگ" کرد

12:04 - 6 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: دەزگای پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە نامەیەکدا پیرۆزبایی لە "میرحازم تەحسین بەگ"، وەک میری پەیڕەوانی ئایینی ئیزەدی کرد.

دەقی نامەکە بەم چەشنەیە:

لەگەڵ سڵاو و ڕێزمان؛

بەناوی دەزگای پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی ئەو متمانەبەخشینەتان لێ دەکەین کە لە لایەن پەیڕەوانی ئایینی ئیزەدییەوە بە بەڕێزتان بەخشراوە. هیوادارین بەو هەستە بەرزەتان لەپێناو خزمەت بە خوشک و برا ئیزەدییەکان بۆ سەر ئاو و خاکی باوباپیرانمان و کۆتایی بە تاوانکارییەکانی داعش و نەیارانی دیکەی گەلە ماف پێشێلکراوەکەمان سەرکەوتوو بن و ڕۆڵی مێژووییتان بگێڕن.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێ دەکەین.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای پێوەندییە گشتییەکان

محەممەدنەزیف قادری