کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزب ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

23:58 - 22 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزب لە دووتوێی ئاگادارییەکدا کۆمەڵێک خاڵی گرینگی ڕوو لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات بڵاو کردەوە.

دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:

ئاگادارییەک لە دەزگای رێکخستنی گشتیی

سەرجەم ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاگادار دەکەینەوە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:

یەکەم،لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وئامرازەکانی پێوەندی، لە دانان و ناردنی هەر جۆرە پۆست ، وێنە و زانیارییەک کە ببێتە هۆی دروست بوونی کێشە و گرفت لە بەردەم چالاکی و کاروباری هێزی پێشمەرگەی کوردستان ،خۆ ببوێرن.

دووهەم، لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ،لە هەر جۆرە باس و موناقشەیەک کە زیان بە یەکڕیزی و یەکگرتویی ریزەکانی تەشکیلاتی حیزب دەگەیەنێ،خۆ بە دوور بگرن.

سێهەم، رێز گرتن لە بیروبۆچوونی جیاواز، ئەسڵێکی دێموکراتیکە. هەر جۆرە بێ ڕێزی و هێرش و تۆمەتێک بۆ سەر لایەنەکانی دیکە بە هەر ناونیشانێکەوە بێت،بە دەر لە پڕەنسیپی تەشکیلاتی دێتە ئەژمار و رێگەپێنەدراوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەزگای رێکخستنی گشتی

٢٢ی جۆزەردانی ١٣٩٧
١٢ی ژوئەنی ٢٠١٨