کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئێران

17:10 - 16 خەرمانان 2715

کوردستان میدیا: هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئێران، چالاکێکی مەدەنی‌ــ فەرهەنگیی کوردیان لەشاری ئورمیە دەستبەسەر و بۆشوێنێکی نادیار راگواستووە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند رۆژ لەمەوبەر هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیم لەشاری ئورمیە بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک رژاونەتە ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی فەرهاد عەلیزادەو ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە خەڵکی شاری شنۆ بووە کە ماوەی پێنج ساڵە لەئورمیە نیشتەجێیە و سەرقاڵی کاری هونەری و فەرهەنگی بووە.

عەلیزادە پێشتریش لەساڵی ١٣٩٢دا بە تۆمەتی پڕۆپاگەندا بە دژنی نیزام لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیم لەشاری ئورمیە دەستبەسەر و ماوەی حەوتوویەک لەئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە راگیرابوو.