کوردستان میدیا: لە هێرشی کەسانی سەربە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری وان بۆ سەر دوو چالاکی سیاسیی کورد، هەڕشەی مەرگیان لێکرا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، دوو زیندانیی سیاسیی پێشوو بەناوەکانی ڕەزا شەریفیبۆکانی و شارام ئەلیاسی کە لەگەڵ بنەماڵەکانیان نیشتەجێی وڵاتی تورکیەن لەلایەن کەسانێکی سەربە ڕێکخستنەکانی ڕژیمی ئێرانەوە هێرشیان کراوەتە سەر.
ڕووداوەکە ئێوارەی ڕۆژی سێىشەممە، ١٥ی خاکەلێوە لە گەڕەکێکی شاری وان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیە بووە.
ماڵپەڕی ئاژانسی کوردپا لەزاری شارام ئەلیاسی ڕایگەیاند: ماشینێک بە سێ کەسەوە لەبەر ماڵی ئێمە و کاک ڕەزا ڕایگرت و بە جنێو و سووکایەتی، هەڕشەیان لێکردین.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەمنییەتی گیانی ئەو دوو چالاکە سیاسییە ناجێگرە و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەرپرس لەو دۆخە زانراوە.
هەروەها ڕەخنەی توند لە پۆلیسی تورکیە لە شاری وان گیراوە کە لەهەمبەر ئەو ڕووداوەدا خەمساردییان نیشان داوە.
ئەو دوو چالاکە سیاسییە داوایان لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، هێزە سیاسییەکان کورد و ڕاگەیەنەکان کردووە کە بە هانایانەوە بن.
ڕەزا شەریفیبۆکانی و شارام ئەلیاسی پێشتر بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی بۆ حیزبە کوردییەکان، دەستبەسەر و زیاتر لە ٦ ساڵ حەبس کران.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەهاتنەسەرکاری خۆیەوە تاکوو ئێستا هەوڵی داوە کە چالاکانی سیاسی کورد بە هەموو شێوەیەک دەمکوت بکات و بۆ ئەم مەبەستەش کەڵک لە تیرۆری فیزیکی، ئەخلاقی و کەسایەتییان وەردەگرێت.