کوردستان میدیا: خۆپیشاندانه‌كانی عێراق زیاتر پەرەی ئەستاندووە و لە ماوەی ٤ ڕۆژ لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا، ٣١ کەس کوژراون.
ڕۆژی سێشه‌ممه، ٩ی ڕەزبەر، خەڵکی عێراق دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری خۆپیشاندانیان دەست پێ‌کرد.
خۆپیشانده‌ران داوای ڕۆیشتن و به‌جێهێشتنی ده‌سه‌ڵات له "گه‌نده‌ڵكاران" ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها داواش ده‌كه‌ن ژیانێكی "شایسته" بۆ خه‌ڵک دابین بكرێت.
خۆپیشاندەران داوایان ئەوەیە کە ڕێژیمی ئێرانیش لە عێراق بکشێتەوە.
دوای ڕووداوه خوێناوییه‌كان، شه‌وی ڕابردوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، "عادڵ عه‌بدولمه‌هدی"، په‌یامێكی ئاراسته‌ی هاووڵاتییان كرد و تێیدا ڕایگه‌یاند: "هه‌موو هه‌وڵێك بۆ چاكسازی و دابینكردنی مووچه بۆ هه‌ژاران و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دەدەین".
دوای ئەو پەیامە، خۆپیشانده‌ران دەنگیان بەرزکردەوە کە په‌یامه‌كه‌ی "عادڵ عه‌بدولمه‌هدی" له ئاستی پێویست نه‌بووه و ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران قسه‌ی نه‌كردووه و زیاتر باسی چالاكی و ده‌سكه‌وته‌كانی حكوومه‌تی كردووه.
هەتا ئێستا هیچ لایه‌نێكی سیاسی و مه‌زهه‌بی و ئایینی نه‌چووه‌ته نێو خۆپیشاندانه‌كانه‌وه.
له‌و ٣١ كه‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه، دووانیان پۆلیسن و ١٨ کەسی دیکە له پارێزگای "زیقار" و ئه‌وانی دیكه‌ش له "به‌غدا" و شوێنه‌كانی دیكه بوونه.
ڕۆژی ڕابردوو، ڕێكخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی ڕه‌خنه‌ی له حكوومه‌تی عێراق گرت و داوای كرد، ده‌ست له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران هه‌ڵبگرێت و هێڵی ئینتێرنێت كارا بكاته‌وه.
له به‌غدا خۆپیشانده‌ره‌كان له گۆڕه‌پانی "ته‌حریر" كۆبوونه‌وه و ویستیان ڕوو بكه‌نه ناوچه‌ی "سه‌وز"، كه ته‌نیا پردی "كۆماری" له نێوانیان هه‌یه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌تەوە و ڕێگه‌یان نه‌دا خۆپیشانده‌ران بگه‌نه ناوچه‌ی سه‌وز.