کوردستان میدیا: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له‌سه‌ر قاچاخی چه‌کوچۆڵ له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه، راپۆرتێکی ٦٧ لاپه‌ڕه‌یی بڵاو کرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێک که ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگووه‌کان بڵاوی کردۆته‌وه، رێژیمی ئێران به هۆی ناردنی نایاسایی چه‌کوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریه، به پێشێل کردنی سزاکان و بڕیارنامه‌کانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له دژی رێژیمی دیمه‌شق، تۆمه‌تبار کردووه.
له راپۆرتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا هاتووه، سووریه ئامانجی هه‌نارده کردنی قاچاخی چه‌کوچۆڵ له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه و له ساڵی رابردووی زایینی‌دا سێ باری چه‌کوچۆڵ قاچاخ کراوه که دوویان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیه‌وه، که ئامانجیان سووریه بووه، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، باری سیێه‌م له‌لایه‌ن تارانه‌وه بۆ گرووپی تیرۆریستیی تالیبان نێردراوه که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی بریتانیاوه له ئه‌فغانستان ده‌سبه‌سه‌ر کراوه.
له‌و راپۆرته‌دا هاتووه که سێ شیرکه‌تی ئێرانی بۆ راگواستنی چه‌کوچۆڵه‌کان بۆ سووریه، له شیرکه‌تی فڕۆکه‌وانیی یاس که‌ڵکیان وه‌رگرتووه.
له‌م راپۆرته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش که ٦٧ لاپه‌ڕه‌یه هاتووه، رێژیمی ئێران له هه‌وڵی ئه‌وه دایه که سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌ور بداته‌وه و خۆی له کاریگه‌ریی گه‌مارۆکان ده‌رباز بکات.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه دیپلۆماتیکه‌کان خۆشحاڵیی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و راپۆرته و بڵاو کردنه‌وه‌ی ناردنی چه‌کوچۆڵ له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه بۆ سووریه، ده‌ربڕیوه.
ساڵی رابردوو رووسیه له بڵاو کردنه‌وه‌ی وه‌ها راپۆرت‌گه‌لێک له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه به‌رگریی ده‌نواند.