کوردستان میدیا: مه‌ئمووریه‌تی چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له سووریه راگیرا. رۆژئاوا له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته‌یه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی دۆیچه‌وێله، رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به هۆی درێژه‌ی توندوتیژییه‌کان و به‌رده‌وامیی کۆمکوژیی هاووڵاتییان له سووریه، رێکه‌وتی ٢٧ی جۆزه‌ردان به ناچاری چالاکیی چاودێرانی له به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ئاشتی راگرت.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، بڕیاری رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان روونترین هێمای شکست هێنان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی ئاشتییه که له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پێشنیار کرابوو و به نێوبژیوانیی کووفی عه‌نان پێشکه‌شی لێپرسراوانی سووری کرابوو.
ده‌لوێ راگرتنی گه‌ڵاڵه‌ی ئاشتیی سووریه، رێگای ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له‌مه‌ڕ راگرتنی کۆمکوژیی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمی سووریه‌وه کراوه‌تر ده‌کات.
گه‌ڵاڵه‌ی کووفی عه‌نان بۆ ئاگربڕ و کۆتایی هێنان به کۆمکوژیی خه‌ڵکی سووریه، له رێکه‌وتی ٢٤ی جۆزردان چووه قۆناغێکی جێبه‌جێ کردن، به‌ڵام هیچکام له لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانی ئه‌و پرسه نێوه‌ڕۆک و مه‌رجه‌کانی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ن به‌ڕێوه نه‌برد.
له‌و راپۆرته‌دا هاتووه، ویلیا‌م هیگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا وێڕای مه‌حکووم کردنی ناکامیی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له جێبه‌جێ کردنی گه‌ڵاڵه‌ی ئاگربه‌س و راگرتنی توندوتیژییه‌کان، درێژه‌دان به مه‌ئمووریه‌تی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی به نه‌لواو وه‌سف کردووه.
نابراو له‌سه‌ر خراپتر کردنی بارودۆخه‌که له‌لایه‌ن رێژیمی سووریه‌وه پیداگریی کردۆته‌وه.
رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریه، رایگه‌یاندوه که رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ٢٧ی جۆزه‌ردانی، لانی‌که‌م ٦٠ که‌س له سووریه کوژراون.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران