حیسام دەسپیش
له پاش راپه‌رینی ئه‌م دواییه‌ی خه‌ڵك كه زیاتر له٧٠ شاری گرته‌وه، ده‌نگوباسه‌كان بۆ تێپه‌ڕبوون له ده‌سه‌ڵاتداری كۆماری ئیسلامی روویان له زیادبوون كردووه. به شێوه‌یه‌ك كه گروپ و كه‌سایه‌تی جیاواز ده‌نگی خۆیان له نمونه‌ی جیاواز بۆ داهاتووی ئێران ده‌خه‌نه‌روو. له‌م نێوه‌دا ده‌نگێك زیاتر له‌وانیتر بیسرا، باشتر وایه بڵێین كه نمونه‌یه‌ك زیاتر له نمونهكانیتر به‌رچاو كه‌وت؛ ئه‌ویش ئه‌و گروپه بوو كه باسی ئه‌نجامدانی رێفراندۆمیان وه‌ك تاكه رێگا بۆ ده‌ربازبوون له كۆماری ئیسلامی خسته به‌ر باس.
ئه‌م كه‌سایه‌تییانه‌ی كه چوونه پاڵ ئه‌نجامدانی رێفراندۆم، كه‌سانی دیارن و ده‌توانین بڵێین كه لای رای گشتی ئێرانییه‌كان ناسراون؛ لێره‌دا ئاوڕ له ڕابردوو و ئه‌زموونی ئه‌وان ناده‌ینه‌وه، به‌ڵكوو ده‌مانهه‌وێ به دوای وڵامێك له باسی رێفراندۆمدا بگه‌رێین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ ئه‌م رێفراندۆمه كه باسی ده‌كرێ، رێفراندۆمێكه بۆ ئێرانییه‌كان یان رێفراندۆمێكه بۆ ئه‌وانه‌ی له چوارچێوه‌ی جوغرافیای ئێران‌دا ده‌ژین؟ به واتایهكیتر ئه‌م رێفراندۆمه بۆ كێ ده‌كرێ؟ یان كێ ده‌توانێ خاوه‌ندارییه‌تی ئه‌م رێفراندۆمه بكات؟
دیاره وڵامی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه پێشنیاره‌كه‌یان خستووته به‌رباس ئه‌وه‌یه كه رێفراندۆم بۆ رزگاركردنی خه‌ڵكه له كۆماری ئیسلامی، یان رێفراندۆم بۆ بونیادنانی ده‌وڵه‌تێكی خه‌ڵكییه، به‌ڵام ده‌كرێ له زۆر ڕه‌هه‌نده‌وه خوێندنه‌وه‌ی له سه‌ر بكه‌ین؛ به‌و مانایه كه ڕه‌هه‌ندی جۆراوجۆری باسه‌كه شی بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌م نوسراوه گرینگه ئه‌وه‌یه كه ئەگەر بیرۆكەی رێفراندۆم له ئێران ده‌توانێ بیرۆكه‌یه‌كی گرینگ و سه‌رنجراكێش بێ، له هه‌مان كاتدا ده‌توانێ وه‌ك رێكارێك باسی له سه‌ر بكرێت، به‌ڵام پێناچێ بۆچوونه‌كان سه‌باره‌ت به جۆری رێفراندۆمهكه یه‌كانگیر بێ له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ك وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه و فره‌ناسنامه.
كێشه‌كانی بیرۆكه‌ی رێفراندۆم
قسه‌ی بونیادی یان سه‌ره‌كی له رێكاری رێفراندۆم ئه‌وه‌یه كه چونكه رێفۆرمخوازی به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه یان ئیتر رێفۆرمخوازی ناتوانێ وڵامده‌ر بێ یان به بنبه‌ست گه‌یشتووه، باشتر وایه كه باوه‌ڕ به‌وه بێنین كه كۆماری ئیسلامی ناتوانێ ئیتر وڵامده‌ری كۆمه‌ڵگای ئێرانی بێ. له هه‌مان كاتدا رێفراندۆم وه‌ك رێكارێكی نه‌رم یان دوور له توندوتیژی هه‌ژمار ده‌كرێ كه ده‌توانێ گۆڕانی ده‌سه‌ڵات له ئێران به ئاسانی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. ئه‌م دوو بابه‌ته كاكڵه‌ی سه‌ره‌كی باسی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه رێكاری رێفراندۆمیان خستووته روو، به‌ڵام كاتێك ئاوڕ له كێشه بونیادییهكانی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداری له ئێران ده‌ده‌ینه‌وه، بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه بیرۆكەی رێفراندۆم به‌و شێوه كه باس ده‌كرێ چه‌نده له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی رێفراندۆم له ئێران هه‌ڵگری ناته‌باییه.
یه‌كه‌م ره‌خنه كه ده‌كرێ له‌م بیرۆكه بگیردرێت، ئه‌وه‌یه كه لایەنگرانی ئه‌م بیرۆكه ئێران وه‌ك یه‌كه‌كی یه‌كگرتوو ده‌بینن كه دیدی دانیشتووانه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به گۆڕان له ئێران وه‌ك یه‌ك وایه، به‌ڵام راستی ژینگه‌ی سیاسه‌ت و رێفراندۆم له ئێران، پانتاییه‌كی جیاواز و پڕ له فره‌ییه كه نه كۆماری ئیسلامی و نه هه‌ڵگرانی بیرۆكه رێفراندۆم نایبینین یان باوه‌ڕیان پێی نییه.
رێفراندۆم بۆ گۆڕینی سیسته‌می سیاسی له ئێران له پاش رووخانی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی روویدا، به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی بۆ چوار ده‌یه ژیان و چاره‌نووسی ناسنامه جیاوازه‌كانی خسته ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه، چونكه روانینهكه ته‌نیا رووی له تاران و گۆڕینی سیسته‌می سیاسی بوو، نه‌ك بونیادنانی سیسته‌مێك كه هاوته‌ریب بێ له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی سیاسه‌ت له ئێران.
له‌مرۆشدا رێكاری رێفراندۆم هه‌مان هه‌ڵه دووباره ده‌كاته‌وه، به جێگای ئه‌وه‌ی بیر له پرسه جیددییه‌كانی ئێران بكاته‌وه و له‌و رێگه‌وه رێكارێك بخاته به‌رده‌ست بۆ گۆڕان، به شێوه‌ی ڕابردوو هه‌موو كێشه‌كان له ئێران ته‌نیا له بابه‌تی گۆڕینی سیسته‌می سیاسی‌دا كورت ده‌كاته‌وه. ئه‌مه له كاتێكدا جۆری دید به‌رانبه‌ر به گۆڕان و گۆڕانی سیسته‌می سیاسی له ئێران هه‌ڵگری چه‌ندین بۆچوون و روانگه‌یه؛ بۆ نمونه دیدی كورد، تورك، به‌لووچ، عه‌ره‌ب و ئه‌وانیتر به‌رانبه‌ر به گۆڕان له ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك ئه‌و دیده نییه كه هه‌ڵگرانی دیدی رێفراندۆم باسی له سه‌ر ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌م نه‌ته‌وانه به دوای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له تاران نین، به‌ڵكوو به‌دوای سازكردنی ههلومهرجێكن كه ناسنامه‌كه‌یان تێدا به ئاسایش بگات.
ئایا رێفراندۆم بۆ گۆڕینی سیسته‌می سیاسی ده‌توانێ هه‌ڵگری ئه‌م ویسته بێ؟ دیاره ده‌توانێ؛ به‌ڵام ویستی لایەنگرانی رێفراندۆم سیسته‌مێكی سێكۆلار، په‌رله‌مانی و دێموكراتیكه. هه‌موو ئه‌مانه واتایه‌كی گشتین كه ناتوانێ هه‌ڵگریی مانایه‌كی دیاریكراو بن له‌وه‌یكه ویست و داخوازی ئه‌و نه‌ته‌وانه جێبه‌جێ بكات.
كێشه‌ی دووهه‌م له پرسی رێفراندۆم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌یكه سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان له ئێران بۆ به‌بنبه‌ست گه‌یشتنی رێفۆرمخوازی ده‌گه‌رێننه‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه زۆرێك له نه‌ته‌وه سهركووتكراوهكان له ئێران تێكه‌ڵ به باسی رێفۆرم نه‌بوون و رێفۆرم بۆ ئه‌وان تاكوو ئه‌مڕۆ نه به‌ها بووه و نه ئامانج. به‌و مانایه كه رێفۆرمخوازی هه‌ر وه‌ك چۆن له سه‌ره‌تاوه بابه‌تێكی ناوه‌ندخوازانه بووه، به‌هه‌مان شێوه‌ش مایه‌وه. ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه كه پرسی رێفۆرمخوازی به گوتار، كاراكته‌ر و ستراتژییه‌وه له ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانییه‌كاندا مایه‌وه. بۆیه ده‌بێ باس له‌وه بكرێت كه بونیادی كێشه‌كان له ئێران چین و بۆ بونیادنانی سیسته‌مێكی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كان، كامه بابه‌ت وه‌ك كێشه‌ی سه‌ره‌كی دیاری بكرێت.
لێره‌دایه كه كێشه بونیادی له ئێران ده‌بێ ببینرێ. ئه‌ویش كێشه‌ی ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه كه وه‌ك قه‌وم ناویان لێده‌به‌ن و له راگه‌یه‌ندراوی لایەنگرانی رێفراندۆمیش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه باسی لێكراوه؛ بۆیه به جوانی ده‌رده‌كه‌وێ كه كوێی بیرۆكه‌ی رێفراندۆم، پرسی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان نابینێ و باوه‌ڕیان به‌وه نه‌هێناوه كه بونیادی كێشه‌كان له ئێران ره‌گی له هه‌ڵاواردنێكی سیستماتیكدایه كه زۆربه‌ی ناسنامه‌كان ده‌خاته په‌راوێزه‌وه و ته‌نیا یه‌ك ناسنامه ده‌بینێ.
له‌م ڕه‌هه‌نده‌وه ره‌خنه‌گرتن له رێفراندۆم به‌م شێوه و له‌و سونگه‌یه‌وه دێ كه باوه‌ڕی به رێفراندۆم، كاتێك ژینگه‌ی سیاسه‌ت و رێكاری سیاسی وه‌ك خۆی نه‌بینێ، واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ڵاواردن به مانایه‌كیتر به‌رده‌وام ده‌بێ. ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا به ناوی ناسیۆنالیزمی ئێرانی و پاشان به ناوی ئایینه‌وه ئه‌و كاره ده‌كرا، ئه‌مجاره‌ش به ناوی دێموكراسی و سیسته‌می په‌رله‌مانی ئه‌و كاره ده‌كرێت. كه‌واته، رێفراندۆمێك كه ده‌بێ بناغه‌ی كێشه‌كان له ئێران ببینێ و رێكار یان نمونه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌میشه‌یی پێشكه‌ش بكات، به‌پێچه‌وانه پێداگری ده‌كات له پێناسه و رێكارێكی گشتی كه ده‌كرێ دهرنجامهكهی له ئێستاوه به جوانی ببینین. چونكه بۆ زیاتر له یه‌ك سه‌ده‌یه هه‌ر ئه‌م رێكاره گشتییانه هۆكاری سه‌ره‌كی بوون له په‌راوێزخستن، سه‌ركووت و هه‌ڵاواردنی ناسنامه نافه‌رمییه‌كان له ئێران‌دا.
به گشتی هه‌رچه‌ن ده‌كرێ زیاتر ئاوڕ له كهمایەسییهكانی رێكاری رێفراندۆم بۆ گۆڕان له ئێران بدینه‌وه، به‌ڵام ئه‌م دوو خاڵه كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م دهسپێشخهرییەیە. كێشه‌گه‌لێك كه هێشتاش ئێران وه‌ك یه‌كه‌ی یه‌كگرتوو ده‌بینن و پێیان وایه كه تاران ناوه‌ند بێت و ئه‌وانیتر په‌راوێز.
له‌هه‌مانكاتدا رووی له بونیادی كێشه‌كان نه‌بێ و پێداگری له سه‌ر بچووك كردنه‌وه‌ی پرسه بونیادییهكان بكات. بۆیه ئه‌وه‌ی لانیكه‌م بۆ كورد له‌م پرسه‌دا گرینگه ئه‌وه‌یه كه داڕێژه‌رانی ئه‌م رێكاره ده‌یان ساڵ خه‌باتی كوردیان نه‌بینیوه، چاو له داخوازییه‌كانی كورد ناكه‌ن و هه‌روه‌ها به دوای رێكارێكدا ده‌گه‌ڕێن كه كورد زۆر له مێژه ره‌خنه و تێبینی له سه‌ره. له‌م ڕه‌هه‌نده‌وه‌یه كه تا ئه‌و كاته بیری گۆڕانخوازی له ئێران باوه‌ڕ به‌وه نه‌هێنێت كه ئێران فرەنهتهوهیه نه‌ك فرهقهوم، تا ئه‌و كاته‌ی ئاوڕ له‌وه نه‌داته‌وه كه دێموكراسی له ئێران له ده‌روازه‌ی به فه‌رمی ناسینی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانه‌وه ده‌رباز ده‌بێ، رێكاری رێفراندۆم یان هه‌ر رێكارێكیتر ناتوانێ هه‌ڵگری دێموكراسی راسته‌قینه یان كۆتایی هێنان به هه‌ڵاواردنی ناسنامه‌یی و مرۆیی له ئێران بێنێت. له راستیدا ئه‌مه بابه‌تێكه كه ده‌توانێ كوردیش هۆشیار بكاته‌وه؛ به‌و مانایه كه كلتوری سیاسی له ئێران هێشتا ئاودیوی پێناسه‌ی هه‌ڵه له ئێرانی بوون نه‌بووه، به‌ڵكوو له ڕابردوودا چه‌قیوه، بۆیه ناتوانێ به‌متمانه‌وه له‌گه‌ڵ فره‌ناسنامه‌یی له ئێران رووبه‌رووی ببێته‌وه؛ به واتایه‌كی دیکە ده‌كرێ بڵێین رێفراندۆمێكی ئێرانییه، نه‌ك رێفراندۆمێكی خه‌ڵكی، خه‌ڵك به واتای ناسنامه جۆراوجۆره‌كان.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.