کوردستان میدیا: هێزه‌کانی رێژیمی ئێران له گوندی دزڵیی سه‌ربه ناوچه‌ی مه‌ریوان، سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستانیان به بیانووی شوێن که‌وتنی کۆڵبه‌ران، به‌زاندووه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، کاتژمێر ٤ی ئێواره‌ی رێکه‌وتی ٢٧ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هێزه‌کانی رێژیم له گوندی دزڵیی سه‌ربه شاری مه‌ریوان، له‌لایه‌ن شاخی ره‌نگین، نزیکه‌ی ١.٥ کیلۆمیتر چوونه‌ته نێو خاکی هه‌رێمی کوردستان و سنووره‌کانیان به‌زاندوون.
ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی هێزه‌کانی رێژیم مه‌به‌ستی هێرش کردن بۆ سه‌ر کۆڵبه‌ران و کاسبکارانی سه‌رسنوور ئه‌نجام دراوه و له ئاکامدا بڕی٢٥ میلیۆن تمه‌ن خه‌ساریان له کۆڵبه‌ران داوه.
ته‌نیا رێگه‌ی داهاتی بژیوی هاووڵاتییانی گوندی دزڵی کار له‌و سنووره دایه که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمه‌وه پێشگیریی لێ ده‌کرێ و ئه‌م پێشگیرییه‌ش هه‌ژاریی و ده‌ستکورتیی به‌شێکی زۆر له هاووڵاتییانی ئه‌و گونده‌ی لێکه‌وتۆته‌وه.
زه‌خت و گوشاری هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران پێشتریش له گوندی دزڵی به شێوه‌ی جۆراوجۆر وه‌کوو به‌رگری کردن له هێنانه‌وه‌ی ئاڵف له کۆێستانه‌کان له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵدارانه‌وه و بانگه‌شه‌ی به به‌سیج کردن و چه‌ک هه‌ڵگرتن بۆ سپای پاسداران ئه‌نجام دراوه.
به‌رگریی رێژیم له کۆڵبه‌ران له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ریژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه له حاڵێکدا دێته ئاراوه که کارتی تایبه‌تیی کۆڵبه‌ری و کاسبی کردن له سنووری دزڵی دروست کراوه و به شێوه‌یه‌کی یاسایی ئیزنی هاتوچۆی سنوور و کاسبی کردنیان هه‌یه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمه‌وه هه‌تا قووڵایی سنووری هه‌رێمی کوردستان به شوێن کاسبکاراندا ده‌چن.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران