کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زانکۆوەکانی ئێران لەگەڵ کەمیی بوودجە بەرەوڕوون

11:07 - 16 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: کەمیی بوودجەی دیاریکراو بۆ ساڵی ٩٨ی هەتاوی، نیگەرانیی بەرپرسانی زانکۆوەکانی ئێرانی بەدواوە بووە؛ نەبوونی بوودجە، لەمپەری بۆ بەڕێوەچوونی کاری زانکۆوەکان دروست کردووە.

محەممەد کافی، بەرپرسی زانکۆی فێردۆسیی مەشهەد، لەمەڕ کەمیی بوودجەی ئەم زانکۆیە بۆ ساڵی داهاتوو، نیگەرانی دەربڕیوە و وتویەتی: ئێمەش وەکوو زانکۆوەکانی دیکە نیگەرانی بوودجەی ساڵی داهاتووین.

به وتەی کافی، ئەم زانکۆیە، بۆ ساڵی ٩٨، ١٥ % گەشەی بوودجەی بووە، لە حاڵێکدا که بۆ ساڵی داهاتوو، وا پێشبینی کراوە، کە مووچەی زانکۆوەکان بۆ مامۆستایان ٢٠ % زیاتر ببێتەوە.

ئەم بەرپرسە، هەروەها ڕایگەیاندووە: که سەرەڕای کەمیی بووودجەکە، هەموو جۆرە پێداویستییەکانی زانکۆ وەکوو پێداوستییە سەرەتایییەکانی خۆراکی خوێندکاران، پێداویستییەکانی تاقیگەی زانکۆوەکان و زۆربەی شتەکانی پێوەندیدار، به زانکۆ و خوێندکاران، نرخەکانیان زۆر بووەتەوە که ئەمەش کێشەیەکی گەورە  لەسەر ڕێگای گەشەی زانستی زانکۆوەکانە.

کێشەی کەمیی بووودجە بۆ زانکۆوەکان لە حاڵێکدایە، که لە بوودجەی دیاریکراوی ساڵی ٩٨دا، وەزارەتی ئیتلاعات، ١٤ میلیارد زیاتر لە ئەمساڵ بوودجەی بۆ دیاری کراوە و هەروەها بوودجەی دیاریکراوی سپای پاسدارانی ڕێژیمیش به ڕێژەی ٢٥% زیادی کردووە.

هەر لەم پێوەندییەدا، بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان و ئیلام لە بوودجەی پێشنیاریی دەوڵەت بۆ ساڵی نوێ، دیسانەوە لە پەراوێز خراون و بە ڕێژەیەکی بەرچاو بوودجەیان لێ کەم کراوەتەوە.

ئامارە بڵاوکراوەکان نیشان دەدەن، که بوودجەی ساڵی ٩٨، بۆ پارێزگاکانی ورمێ ٤٣%،  سنە ٤١%، کرماشان ٣٨% و ئیلام ٤٩%، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٩٧ کەمتر لەبەرچاو گیراوە.

بەرپرسانی ڕیژیمی ئێران، بۆ مانەوەی خۆیان و سەرکوتی زیاتری خەڵک لە بوودجەی بەشە سەرەکییەکانی وڵات دەگرێتەوە و دەیخاتە سەر بوودجەی کەرتی نیزامی و لەم ڕاستایەدا بەتایبەت هەوڵی لە پەراوێزخستنی شارەکانی کوردستان وەک چەقی خەباتی نەتەوایەتیی نەتەوەی کورد دەدەن و به هەموو شێوازێک هەوڵ دەدەن، کە سامان و داراییەکانی خەڵکی ئێران لە ژێردەستی خۆیاندا بهێڵنەوە.