کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زبڵ کێشەی بۆ خەڵک دروست کردووە

11:31 - 11 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا، به هۆی ناکارامەیی شارەدارییەکان، خەڵک بۆ فڕێدانی زبڵ تووشی کێشە بوونە و شارەدارییەکانیش هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەریی ئەو کێشەیە نادەن.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لە شاری "سراوله"، سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی ئەوەیکە ماوەی چەند ڕۆژە شارەداری زبڵەکانی لە ئاستی شاردا کۆ نەکردووتەوە، بۆنێکی پیس لە ئاستی شاردا بڵاو بووەتەوە.

هەروەها لە شاری ڕوانسەر، کارمەندانی شارەداریی ڕوانسەر کە دۆسیەی تایبەت بە بەشی ماڵییان هەبوو و "کەیفەر خاستـ"ـیان بۆ بەڕێ کرابوو و لەسەر کارەکانیان هەڵپەساردران.

لە لایەکی دیکەشەوە لە شاری سەڵماس، شارەدەرای زبڵی نێو شاری کۆ نەکردووەتەوە و خەڵک ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

شارەدارییەکانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستاندا لە بواری خزمەتگوزارییەوە ناکارامەن، ئەوەش ناڕەزایەتیی خەڵکی لێکەوتووەتەوە.

گەندەڵیی ئیداری و ماڵیی کاربەدستانی شارەدارییەکان لە کوردستاندا لە ئاستێکدایە کە کاربەدەستانی ئەو ئیدارانەی ڕێژیم بانگهێشتی دادگا کراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە.

نەبوونی بودجە، بەڕێوەنەبردنی بەخشنامەکان، جێبەجێ نەکردنی پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و نەدانی مووچەی فەرمانبەران لە ژمارەیەک لە ئۆرگانەکانی ڕێژیم، بەردەوام ناڕەزایەتیی خەڵکی لێکەوتووەتەوە.